ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا دارایی خشتەيێ مووچەی به‌لاڤكر

وەزارەتا دارایی خشتەيێ مووچەی به‌لاڤكر
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە رۆژی شەممە، 4-11 دەستپێدەکات و 9-11 کۆتایی دێت.

رۆژی پێنجشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2023، پاش گەیشتنی 450 ملیار دینار لەلایەن بانکەکانی رافیدەین و رەشیدەوە بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە.

بەپێی لیستەکە، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دێت.

بەر لە بڵاوکردنەوەی لیستەکە، وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی ئاشکراکردبوو، باسی لەوەشکردبوو، کە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب لە شەش رۆژدا کۆتایی دێت.

رۆژی 14ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەولێر، تایبەت بە بودجە و مووچە، سەردانی بەغدای کرد و جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان کۆبووەوە.

دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ ماوەی سێ مانگ، واتە مانگانە 700 ملیار دینار، ئەوەش بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

تاوەکو ئێستا، بەغدا تەنیا 450 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچە ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارە رۆژی یەکشەممە چەردەی پارەکەی دیکە کە 250 ملیار دینارە، بخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. کۆی ئەو 700 ملیارەی کە بەغدا دەینێرێت، لەگەڵ داهاتی نێوخۆ یەکدەخرێت و بۆ دابینکردنی مووچە تەرخان دەکرێت.

هێشتا چارەنووسی دابەشکردنی مووچەکانی مانگی ئەیلوول و تشرینی یەکەم لە هەرێمی کوردستان دیارنییە، ئەمە لە کاتێکدایە لە عێراق مووچەی مانگی تشرینی یەکەمیش دابەشکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi