ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شانده‌كێ بلند يێ هێزێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ سەره‌دانا چیايێ قەرەچووغ كر

شانده‌كێ بلند يێ هێزێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ سەره‌دانا چیايێ قەرەچووغ كر

باسنيوز:
شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری مه‌خموور، سه‌ردانی چیای قه‌ره‌چووغیان كرد.

ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی 11ی 2023، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەردانی چیای قەرچووغیان کرد كه‌ شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێكهاتبوون له‌، سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی گوێر- مەخمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و فەریق روكن عیسا عوزێری، سەرۆكی ئەركانی هێزی پێشمەرگە و هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ی سوپای عێراقیش پێكهاتووبن له‌ فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق و لیوا روكن عەبدوڵڵا رەمەزان، فەرماندەی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نەینەوا، لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی دیكە سەردانی چیای قەرەچووغیان كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا شانده‌كه‌ لەگەل پێشمەرگە و فەرماندەکان کۆ بوونه‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌یان كرد و هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سنووری مه‌خموور كرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi