ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڕاگه‌هاندنه‌ك ل دۆر مووچێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ به‌لاڤكرن 

ڕاگه‌هاندنه‌ك ل دۆر مووچێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ به‌لاڤكرن 

کوردستان TV

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ی10ی2023، پێشه‌وا هه‌ورامی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌، بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین،بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت.
وته‌بێژی حكومه‌ت راشیده‌گه‌ێنێت، ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە ماوەی ڕابردوو نیەتی ڕوونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت ، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi