ئەنجوومەنێ ئاسایشا هەرێما کوردستانێ دەستهسهركرنا نێزیکی هەزار کەسان ب ئهگهڕا ماددەيێن هۆشبەر ڕاگەهاند
K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان و 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان راگەیاند.
رۆژی دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان و 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن و دەست بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر و 2184 شیت حەبی هۆشبەر دەگرن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، لە 24ـی ئایاری 2023 تا 22ـی تشرینی یەکەمی 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر، توانرا 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان و 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن”.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوکات دەست بگرن بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە (116.271 کیلۆگرام کریستاڵ، 128.761 کیلۆگرام هیرۆین، 62 کیلۆگرام تلیاک، 32.969 کیلۆگرام حەشیش، 7.218 کیلۆگرام ماریجوانا، 14 گرام کۆکاین، 617.540 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن، 680.312 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری لکزس، 1071 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ، 1113 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری میتادۆن، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون”.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان و 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن و دەست بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر و 2184 شیت حەبی هۆشبەر دەگرن.
لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، لە رێکەوتی 24ی ئایاری 2023 تا 22 تشرینی یەکەمی 2023 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر، توانرا 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان و 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن. هاوکات دەست بگرن بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە (116.271 کیلۆگرام کریستاڵ، 128.761 کیلۆگرام هیرۆین، 62 کیلۆگرام تلیاک، 32.969 کیلۆگرام حەشیش، 7.218 کیلۆگرام ماریجوانا، 14 گرام کۆکاین، 617.540 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن، 680.312 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری لکزس، 1071 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ، 1113 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری میتادۆن، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.
داوکارین لە هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و، هاوکار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی