ئيڕۆ شه‌ش ساڵ بسەر داستانا پردێ دا ده‌رباز دبن
باسنيوز:
شه‌ش ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، كاتێك چه‌كداره میلیشیاكان، به چه‌كی پێشكه‌وتوو و به یارمه‌تیی گرووپی ناوخۆیی و وڵاتانی ئیقلیمی ویستیان له ڕێگه‌ی پردێوه بگه‌نه هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له‌و میحوه‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووی به‌رگریی سه‌خت و كه‌موێنه‌ی پێشمه‌رگه بوونه‌وه و سه‌دان چه‌كداریان لێ كوژرا و زۆر به توندی تێك شكێندران.
ئه‌مڕۆ 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ساڵوه‌گه‌ڕی داستانی پردێیه، كه دوای ھێرشی سەر شاری كەركووك لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی ھێزێكی ناوخۆیی، میلیشیا عێراقییەکان لە پردێوە هەوڵی هێرشکردنە سەر هەولێریان دا، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به درێژایی ئه‌و رۆژه وه‌ڵامی هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیان دایه‌وه و سه‌رجه‌میانی تێك شكاند، لەو داستانەدا، تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکی، کە یەکێکە لە بەهێزترین تانکەکانی جیهان و حەشدی شەعبی به‌كاری هێنا بۆ گه‌یشتن به هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تەقێندرایەوە، له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌دان چه‌كداری گرووپه میلیشیاكان كوژرران، داستانی پردێ به خوێنی 6 شه‌هیدی پێشمه‌رگه و چه‌ند بریندارێكی دیكه تۆمار كرا.
ئه‌و داستانه دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بووه وره‌یه‌كی به‌رز بۆ خه‌ڵكی كوردستان و دواتریش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له سحێلاش زۆر به توندی هێرشی نه‌یارانی كوردستانیان تێك شكاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی