ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

باڵوێزێ ژاپۆنێ: 30 قوتابخانه‌ ل هەرێما کوردستانێ دروستکرينه‌

باڵوێزێ ژاپۆنێ: 30 قوتابخانه‌ ل هەرێما کوردستانێ دروستکرينه‌

باسنيوز:
باڵوێزخانەی ژاپۆن لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتەکەیان 30 قوتابخانەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/10/2023 فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵوێزی ژاپۆن لە بەغدا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی مامزاوای شاری هەولێر ڕایگەیاند: خوێندن کلیلی داهاتووە و هەلی کار بۆ نەوەی نوێ دەڕەخسێنێت.

قوتابخانەکە لە 18 پۆل پێک دێت بۆ قوتابیانی دەشتی نەینەوا و ناوچەکانی دیکەی عێراق، کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوون و ئێستا لە کەمپە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، حکوومەتیش هاوکاریی مرۆیی و داراییان بۆ دابین دەکات.

باڵوێزی ژاپۆن سەبارەت بە کار و پڕۆژەکانی حکوومەتی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا حکوومەتی ژاپۆن زیاتر لە 30 قوتابخانەی لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

لەم بارەیەوە، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هیوادارم ڕۆژێک ئەو ئاوارانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ژیانێکی سەرکەوتوو و ئارام بژین.

دزەیی گوتیشی: “بەڵام تا ئەوان لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و میوانی ئێمە بن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو جۆرە هاوکارییەکیان دەکات”.

دزەیی هەروەها سوپاسی حکوومەتی ژاپۆنی کرد کە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە چەندین پڕۆژەی جیاوازی پێشکەش بە گەلی کورد کردووە و گوتی: ”هیوادارم بەردەوام بن لە کارەکانیان.”

هیوایشی خواست پرۆژه هاوبەشەکان لەگەڵ ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان بەڕدەوام بن له خزمەتکردنی کەرتی پەڕوەرده و بەشه جیا جیاکانی کۆمەڵگه .

دزەیی جەختی لەوەش کردەوە: “پەروەردەیەکی تەندروست کۆمەڵگایەکی تەندروست و پێشکەوتوو دروست دەکات. هیوادارین ئێمە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پەروەردەیەکی تەندروست پێشکەش بە خوێندکارەکانمان بکەین و بتوانین کۆمەڵگایەکی سەرکەوتوو دروست بکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi