ته‌مموز 26, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پسپۆره‌كێ ئابووری: تا دوو ساڵێن دی ھەموو فەرمانبەر دێ بنە خودان ھەژمارا بانکی

پسپۆره‌كێ ئابووری: تا دوو ساڵێن دی ھەموو فەرمانبەر دێ بنە خودان ھەژمارا بانکی

ھەولێر-KDP.info-

دوای راگەیاندنی پڕۆژەی ھەژماری من بڕیارە ژمارەی بانکی بۆ ھەموو فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە و پسپۆرێکی ئابووریش پێی وایە، ھەژماری من چەندین لایەنی ئەرێنی ھەیە لەڕووی زانستی و ئابووریەوە.

د. کاوە عەبدولعەزیز، مامۆستای زانکۆ و پسپۆری ئابووری، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “پڕۆژەی ھەژماری من لە ڕووی زانستی و ئابووریەوە چەندین لایەنی ئەرێنی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەیە و رێکارێکی دروستە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی ئەلیکترۆنی، ھاوکات دوای کردنەوەی ھەژماری من بابەتی دواکەوتن و ڕاگرتن و شێوازی کلاسیکی دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت، ھەروەھا پڕۆژەکە لە شوباتی ئەمساڵ بەشێوەی تێست راگەیاندرا لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان”.

ئەو پسپۆریەی ئابووری گوتیشی: “لە ئێستادا حکوومەت کار دەکات لەماوەی دووساڵدا ھەژماری من بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار فەرمانبەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، بەکردنەوەی ژمارەی بانکی کار ئاسانی زۆر دەکرێت بۆ فەرمانبەران و ژمارەیەکی بەرچاوی ئامێری ئەلیکترۆنی لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان دانراون بۆ ئەوەی خەڵکێک لە ھەر کاتێکدا ویستی راکێشانی مووچەکەی ھەبێت بتوانێت سوودمەند بێت”.

د. کاوە عەبدولعەزیز ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: “سیستەمی ئێستای دابەشکردنی مووچە سیستەمێکی کلاسیک و دواکەوتووە و لە جیھانی پێشکەوتوو کار بە سیستەمی نوێ دەکرێت، لەبەر ئەوەش کردنەوەی ژمارەی بانکی بۆ فەرمانبەران ھاوشانە لەگەڵ پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووی جیھان، بۆیە بڕیارە ژمارەیەک ئامێر لە بازاڕ و شوێنە بازرگانیەکان جێگیربکرێن بۆ ئەوەی فەرمانبەران بتوانن لە رێگەی کارتەوە کار بە پارە بکات و بەگوێرەی پێویست پارەکەی بەکاربێنێ، ھەروەھا بەکارھێنانی پارە بەشێوەی کار کاریگەری لەسەر دزین و لەناوچوونی پارە دەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi