سەرۆک بارزانی و عەمار حەکیم کۆمبوون
باسنيوز:
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانیی حیكمە و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی ڕوانگەی لایەنەكان و بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەریی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندیی قوڵ و مێژوویی نێوان هەردوولا و پێویستیی پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیی و دۆستایەتییە كرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی