ئەردۆغان دێ سهرهدانا هەرێما كوردستانێ كهت
باسنيوز:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، دوای ئەوەی لەگەڵ شاندی عێڕاق و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی داوە، كە بەمزووانە سەردانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ ئاكەپە، چوارەم كۆنگرەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا، لە دوای نیوەڕۆش لە ئەنكەرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ شاندی عیڕاق و هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كە ئەو شاندە میوانی ئاكەپە بوون بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی نائاسایی ئاكەپە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەردۆغان، لە كۆبوونەوەكەدا گوتوویەتی، لە ماوەیەكی نزیكدا دێتە عیڕاق و هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەش كردووە، وەكوو توركیا سوورن لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی گەشەپێدان، كە هێڵی ئاسنینە لە نێوان عێڕاق و توركیادا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی