ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌سروور بارزانى پێشه‌وازى ل هەلسوڕێنەرێ کاروبارێن بالیۆزخانەه‌یا ئەمریکا ل ئیراقێ كر

مه‌سروور بارزانى پێشه‌وازى ل هەلسوڕێنەرێ کاروبارێن بالیۆزخانەه‌یا ئەمریکا ل ئیراقێ كر

باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیيه‌وه‌ بەزووترین کات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوه‌کەدا، جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە.

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ئاگرکەوتنەوەکەی بەخدێدا(حەمدانییە) كرد و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی به‌رز نرخاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi