ئيساله زێدهتر ژ 80 هەزار ترۆمبێلان هاوردەی هەرێما کوردستانێ هاتينهکرن
هەولێر_KDP.info_
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە، لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ 520 مامەڵەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کراوە، زیاتر لە هەشتا هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون.
لای خۆیشییەوە، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕاستە ئەمساڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون و بەپێی ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا مانگی 11ی ئەمساڵ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی 2022ئاساییە و دواتر هاوردەکردنی ئەو مۆدێلەش قەدەغە دەکرێت و پێویستە ئۆتۆمبێلی 2023 هاوردە بکرێت.
ئازاد نوری عەوڵا، بەڕێوەبەری هونەریی لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانیش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە کاریگەری بەو شێوەیە نییە لەسەر ژینگە وەکو هەندێک وڵاتی جیهانی، بەڵام کاریگەریشی هەیە و ئێمە کاریگەرییەکانمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، کاریگەریەکان زیاتر لۆکاڵین.
بەپێی هەمان ئاماری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 100هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی