ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا پەروەردێ: جگەرەکێشان ب هەموو جۆرێن خوه‌ ڤه‌ ل ناڤەندێن خووندنێ قەدەغەیە

وەزارەتا پەروەردێ: جگەرەکێشان ب هەموو جۆرێن خوه‌ ڤه‌ ل ناڤەندێن خووندنێ قەدەغەیە
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردە گشتاندنی بۆ سەرجەم پەروەردەکان کردووە و رایگەیاندووە، لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن هەموو شێوەکانی جگەرەکێشان قەدەخەیە؛ دەشڵێت، دەبێت پشکنینی دڵنیابوونەوە بۆ هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن و بەشەنێوخۆییانە بکرێت کە سیستمی گازی (LPG)ـی بەکاردەهێنن.

لە نووسراوێکدا کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ناوەندەکانی پەروەردەی کردووە، چەند بڕیارێکی خستووەتەڕوو بۆ سەلامەتی قوتابیان، لەنێویاندا راگرتنی گازی (LPG)ـی لەو ناوەندانەی بەکاردەهێندرێت.

لە نێوەڕۆکی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئەم داوایانەی خوارەوە لە پەروەردەکان کراوە:

– هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندنی ناحکومی گازی (LPG)ـی بەکاردەهێنن، بەکارهێنانەکە رابگرن تاوەکو دڵنیابووەنەوە لەلایەن تیمێکی مۆڵەتپێدراوەوە. رۆژانەش دوای دەوام پشکنین بۆ سەلامەتیی سیستمەکە بکەن.

– نابێت بوتڵی گازی ماڵان لەنێو فرۆشگەی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دابنرێت.

– لە چواردەوری ناوەندەکانی خوێندن، هەرماڵێک یان شوێنێکی کەرتی تایبەت کە گازی (LPG)ـی بەکاردەهێنن، پێویستە پشکنینی بۆ بکەن بەگوێرەی رێنوێنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

– بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەرەکان بەرپرسن لەوەی هەموو ئەو ئامێرانەی بە گاز کاردەکەن، سەرەتا و کۆتایی دەوام پشکنینی بۆ بکەن، بەتایبەت لە چێشتخانەی باخچەکانی منداڵ؛ دەبێت زۆر ئاگاداری ئەم بابەتە بن.

– نابێت بەنزین لەناوەندەکانی خوێندن بەکاربهێندرێت، هەر موەلیدەیەک بە بەنزین کاربکات دەبێت دووربێت لە ژووری قوتابیان و مامۆستایان.

– هەڵگرتنی نەوت دەبێت دووربێت لە شوێنی مامۆستایان و قوتابیان.

– بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهاوکاریی لایەنی تایبەتمەند لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەردانی مەیدانیی بۆ بەشەنێوخۆییەکان بکەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەو باڵەخانانەی بوونەتە بەشەنێوخۆیی لە رووی سەلامەتییەوە، بەجۆرێک دووربن لە هەر مەترسییەکی بەنزین یان گازی (LPG). دەبێت بۆ ماوەی کاژێرێک لەگەڵ سەرجەم خوێندکاران ئەو بەشەنێوخۆییانە کۆببنەوە و رێنوێنی سەلامەتییان پێشکێش بکەن.

– هەر ناوەندێکی خوێندن بیری ئاوی تێدابێت بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان، پێشوەختە لایەنی پەیوەندیدار ئاگاردار بکاتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی مەترسی.

– جگەرەکێشان بە هەموو جۆرەکانییەوە لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەخەیە.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، ئەم گشتاندنە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022دا کراوە و دەبێت ئەمساڵیش وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi