ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەتا عێراقرا فیدراڵ سوپاسيا مەسرور بارزانی دكه‌ت

حكوومەتا عێراقرا فیدراڵ سوپاسيا مەسرور بارزانی دكه‌ت

باسنيوز:
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، لە بەرامبەر بەهاناوەچوون و هاوکاریكردنی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان كرد.

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدڕاڵ و شاندی یاوەری لە میانی سەردانێكی شاری هەولێردا، سوپاس و پێزان و دەستخۆشییان لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی و هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر و دهۆکیان كرد بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییانی رووداوی قەزای حەمدانییە لە پارێزگای مووسڵ، پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و ناردنی هاوکارییەکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی حەمدانییە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە كە د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ساڵح زەمەد راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و خەمیس حوسێن بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدڕاڵ و شاندی یاوەریان کە سەردانی شاری هەولێریان کرد، بە مەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزان و دەستخۆشی بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە دراوە كە راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بریکاری وەزارتی تەندروستیی عێراق سوپاسی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر و دهۆکیان کرد لە بەرامبەر بەهاناوەچوونی قوربانییانی رووداوی قەزای حەمدانییە لە پارێزگای مووسڵ و پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و ناردنی هاوکارییەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆنەخۆشخانەی حەمدانییە.

درەنگانی شه‌وی سێشەممە له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌، ئاگر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا ‌و به ‌سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi