ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجوومەنێ وەزیرێن عێراقێ پێنج بڕیار ل دۆر هنارتنا پشکا هەرێما کوردستانێ دەركرن 

ئەنجوومەنێ وەزیرێن عێراقێ پێنج بڕیار ل دۆر هنارتنا پشکا هەرێما کوردستانێ دەركرن 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا ئەو دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینارەى کە بە قەزر بۆ هەرێمى کوردستانی دەنێرێت، لەرێگەى سێ بانکەوە بێت و ئەگەر دواى پاکتاوکردنى، پارە لەسەر هەرێمى کوردستان مایەوە، لە پشکەکەى بۆ بودجەى ساڵى 2024 دەبڕدرێت. هاوکات، تاوەکو 30 رۆژ دوای دەرچوونى ئەو بڕیارە، دیوانى چاودێرى دارایی هەردوولا وردبینى لە لیستى مووچەخۆران و بڕى پارەکەیان دەکەن.

رۆژی 17ى ئەیلوولى 2023، نووسینگەى رۆژنامەڤانیی محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیارەکانى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى بڵاوکردەوە، کە پێنج بڕگەیان پەیوەستبوون بە ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیی عێراق.

بەگوێرەى بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بڕیارى ژمارە (23500)ى ئەو ئەنجوومەنە هەموار دەکرێتەوە کە پێشتر دەرکراوە و دەکرێت بەوەى کە “بانکەکانى رافیدەین، رەشید و بازرگانیی عێراق، بڕى دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار وەک قەرز دەدەنە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سێ گوژمە کە هەر گوژمەیەکیان 700 ملیار دینارە و لە مانگى ئەیلوولەوە دەستپێدەکات.”

3ى ئەیلوولى 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى ژمارە (23500)ى دەکرد کە تێیدا هاتووە، هەردوو بانکى رەشید و رافیدەین گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کردستان واژۆ دەکەن بۆ ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان و دواتر لە پشکى هەرێمى کوردستان پاکتاودەکرێت لە دواى پابەندبوونى بە بڕگەکانى یاساى بودجەوە.

لە خاڵێکى دیکەى بڕیارەکانى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیراندا هاتووە، کە وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى ئەو بڕە لە پارەى تەرخانکراوى هەرێمى کوردستان دەدات، لە چوارچێوەى ساڵى دارایی 2023، ئەوەش دوای پاکتاوکردنى ئەوەى کە لە ئەستۆى حکومەتى هەرێمى کوردستاندایە و ئەگەر پارەى تەرخانکراوى هەرێمى کوردستان لە بودجەى 2023 بەشى دانەوەى ئەو قەرزانەى نەکرد، وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى ئەو قەرزانە لە پارەى تەرخانکراوى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى ساڵى 2024 دەداتەوە، یان لە هەر شایستەیەکى دیکەى ئەو سێ بانکە، بەر لەوەى هیچ شایستەیەکى دیکەى هەرێمى کوردستان بدرێت.

لە بەشێکى دیکەى بڕیارەکەدا هاتووە، وەزارەتى دارایی بڕى پارەى هاوتاى ئەو قەرزانە لەو سێ بانکە دادەنێت بۆ ئەوەى پارەى لێ رابکێشرێت و دیوانى چاودێرى دارایی عێراق بە هاوئاهەنگى لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان وردبینى لە ژمارەى فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەو کەسانە دەکەن کە مووچەى چاودێریی کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە، لەسەر بنەماى ئەو لیستانەى رادەستى وەزارەتى دارایی عێراق کراون، لەگەڵ بڕى مووچەکانیان، ئەو هەنگاوە لە ماوەى 30 رۆژ دەکرێت لە دەرچوونى ئەو بڕیارەى ئەنجوومەى وەزیرانەوە دراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi