ته‌مموز 23, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بۆ دەستپێکرنا هنارتنا پترۆلا کوردستانێ شانده‌کێ حکومەتا تورکیا دێ سەره‌دانا بەغدا كه‌ت  

بۆ دەستپێکرنا هنارتنا پترۆلا کوردستانێ شانده‌کێ حکومەتا تورکیا دێ سەره‌دانا بەغدا كه‌ت  
K24 – هەولێر:

گفتوگۆکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بەردەوامە و پەرلەمانتارێکی کوردیش لە بەغدا ئاشکرای دەکات، وابڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی حکومەتی تورکیا سەردانی بەغدا بکات.

رۆژی شەممە (16ـی ئەیلوولی 2023)، سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو شاندێکی حکومەتی تورکیا بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی تورکیا – عێراق سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆببنەوە.

لەبارەی مەرجەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، سەباح سوبحی ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا کەمێك نەرمی نواندووە و چاوەڕوان دەکرێت بەربەستەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە بەر لە هاتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق هەڵبگیرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی (15ـی ئەیلوولی 2023) ئاڵپئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاندبوو، کێشە تەکنییەکانی بۆری گواستنەوەی نەوت لە نێوان تورکیا و عێراق تەواوبوونە و بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەیە.

رۆژی 22ـی مانگی رابردوو لە ئەنقەرە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئاڵپئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی توركیا كۆبووەوە و رۆژی 24ی هه‌مان مانگیش (ئابی رابردوو) بەیرەکتار سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، كه‌ هاوكاتی سه‌ردانه‌كه‌ی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بوو بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

هەروەها رۆژی یەکشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2023، عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بە کوردستان24ـی راگەیاند: “پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان پەیوەندی بە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە نەماوە و ئێستا تۆپەکە لە یاریگەی تورکیادایە. دەبێت ئەو رێگە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات. ئەگەر ئەو دەرگایە کراوە، هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن.”

دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا.

دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان لەنێوان تیمەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی نووسراوی ئاراستەی تورکیا کردووە، بەڵام تاکو ئێستا به‌غدا چاوەڕێی وەڵامی ئه‌نقه‌ره‌ن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi