مەسروور بارزانی دێ زەنگا سالا نوو يا خووندنێ لێ دەت
وشة:
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، وەك ساڵانی زوو، لە كوردستانێكی بەهێز و سەقامگیردا، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ دەدات.
بڕیارە سبەی 13ی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی وەزیرانی كوردستان زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدات.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگەدارییەكدا دەڵێ، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2023 – 2024)لە دواناوەندی تێكەڵاوی گوندی كۆری لە هەولێر لێ دەدرێت.
زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە كوردستان لەكاتێكدا لێدەدرێ كە بەغدا كار لەسەر سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان دەكات، بەڵام بە خۆڕاگری و بەهێزی سەرۆك وەزیران، هێشتا كوردستان لەسەر پێی خۆیەتی و بە بەهێزی ژیان تێیدا بەردەوامە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی