ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خالید ڕێکانی: ڕێگریکرن ل ڤه‌گەڕيانا پارتی بۆ کەرکووک و شنگالێ بەڵگەیە ل سه‌ر بجهنه‌ئينانا ماده‌يا 140

خالید ڕێکانی: ڕێگریکرن ل ڤه‌گەڕيانا پارتی بۆ کەرکووک و شنگالێ بەڵگەیە ل سه‌ر بجهنه‌ئينانا ماده‌يا 140

باسنيوز:

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لایەنە سیاسییەکان ترسیان لە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک و شنگال و هەموو ناوچەکانی کوردستان هەیە، ئەو ڕێگرییەی ئێستا لە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک و شنگال دەکرێت بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕێگە نادەن مادەی 140ی دەستوور جێبەجێ بکرێت، پرۆژەکانی پارتی پرۆژەی نەتەوەیین و ئەو ناوچەیەی پارتیی تێدا نەبێت، ئارامیی تێدا جێگیر نابێت.”

خالید سەلیم ڕێکانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو شێوەیەک دەستپێشخەری دەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و بەداخەوە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و حکوومەتی عێراق بەرانبەر بە دەستپێشخەرییەکانی پارتی بێدەنگن و پارتییش ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مادەی 140 جێبەجێ ناکەن و لە دوای پەسندکردنی دەستووری فیدراڵیی عێراق لە ساڵی 2005 هەتا ئێستا بڕگە و ماددەکانی دەستوور جێبەجێ نەکراوە.”

جەختی لەوەش کردەوە: ”بەپێی مادەی 140 پێویستە سەرژمێری و ڕاپرسی بکرێت، بەڵام هێشتا سەرژمێری و ڕاپرسی نەکراوە و لە ناوچەکانی مادەی 140 ڕێگری لە گەڕانەوەی پارتی دەکرێت بۆ کەرکووک و شنگال و ناوچە کوردستانییەکان و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر جێبەجێنەکردنی مادەی 140ی دەستوور.”

ڕوونیشی کردەوە: ”زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دژی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوورن، بەڵام بە ئاشکرا نایدرکێنن، کەچی کە هاتە سەر کردار دژایەتیی دەکەن. ئێستاش ڕێگری لە گەڕانەوەی پارتی دەکەن بۆ کەرکووک و شنگال و ناوچە کوردستانییەکان، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر جێبەجێنەکردنی مادەی 140ی دەستوور.”

گوتیشی: ”هێندێک لایەنی سیاسی، بەتایبەتی ئەوانەی گرێدراوی دەوڵەتانن لە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک و شنگال و ناوچە کوردستانییەکان دەترسن و هەتا لە دەستیان بێت ئاستەنگی و فیتنە دەنێنەوە و ڕێگری لە گەڕانەوەی پارتی دەکەن، حکوومەتەکەی ئێستای عێراق وەکوو حکوومەتەکەی کازمی بڕیار دەدات و جێبەجێی ناکات، ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi