شوبات 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا 500 ملیار دیناران بۆ مووچەى دێ هنێرت  

بەغدا 500 ملیار دیناران بۆ مووچەى دێ هنێرت  
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بێنرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی پشووی عاشووراوە، کۆبوونەوەی ئاسایی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنەکەی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە پێشخست. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

“پارەکەی حکومەتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەینێرێت، وەک قەرز دەبێت، دواتر لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پاکتاو دەکرێت.” ئەمەش هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا گرێبەستی کڕینی سووتەمەنی لە هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان درێژ بکاتەوە.

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە کەرکووکەوە لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی لە عێراقەوە دەنێردرێت، قسەی لەگەڵ وەزیرێکی کوردی حکومەتی عێراق کردووە و بۆتان باس دەکات چییان گوتووە و بۆچی 500 ملیار دینار دەنێردرێت لەکاتێکدا داوای 600 ملیار دیناریان کردووە:
بڕیاری ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەکاتێکدایە، فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینان و پێشمەرگە تائێستا مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابیان وەرنەگرتووە.

بەگشتی دوای زیاتر لە سێ جار کۆبوونەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەگەیشتوونەتە ئەنجام، داواکارییەکانی بەغدا بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بوون.

یاسای بودجەى گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025، لە 12ـی حوزەیران لە پەرلەمان پەسندکرا، لە 26ـی هەمان مانگ لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقى بڵاوکرایەوە. پارەکەى بۆ هەر ساڵێک 198.9 تریلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە.

بەپێی یاسای بودجە، ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە بۆ تەواوی ساڵی 2023 تەرخانکراوە، مانگانە 906 ملیار دینارە، بەڵام بەغدا لە دوای پەسندکردنی یاساکە، تەنیا مووچەی مانگی حوزەیرانی ناردووە، ئەویش لە دوای چەند جارێک سەردانیکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا.

رۆژی چوارشەممە 30-08-2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جارێکی دیکە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان ئەنجامیان نەبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi