نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی هۆكارێن نەهنارتنا مووچەيێ فەرمانبەرێن هەرێما كوردستانێ ئاشكه‌را دكه‌ت

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی هۆكارێن نەهنارتنا مووچەيێ فەرمانبەرێن هەرێما كوردستانێ ئاشكه‌را دكه‌ت

باسنيوز:
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سیاسییە و دەیانەوێت کێشە بۆ کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکەن.
شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی هەموو رێککەوتنەکان بووە لە چوارچێوەی دەستوور، دوایین کاریش وردبینی بووە لە خەرجی و داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، دیوانی چاودێریی دارایی راپۆرتەکەیان داوەتە حکوومەت و وەزارەتی دارایی کە هیچ کێشەیەک لە داهات و خەرجیدا نەبووە، تەنانەت ”ئەوان دەستخۆشییان کردووە کە هیچ کێشەیەکی نییە.“
لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران و هۆكارەكەی، ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی كردەوە: ”کێشەکە سیاسییە، دەیانەوێت کێشە بۆ کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دروست بکەن، تاوەكوو کارنامەکەی جێبەجێ نەکات و ئاستەنگ بۆ لێکتێگەشتنەکانی هەردوو حکوومەت دروست بکات. لەلایەکی دیەکش دەیانەوێت کێشە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکەن، هانی فەرمانبەران بدەن دژی حکوومەتەكەیان، رێگە لە ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بگرن، ئەگینا هیچ کات نابێت سزای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.“
لەبارەی چونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، شوان محەمەد گوتی: ”بە بۆچوونی من پێوست ناکات شاند بۆ بەغدا بگەڕێتەوە بۆ پرسی مووچە، لەبەر ئەوەی هەموو کێشەکە چارەسەر کراوە، کێشەی نەناردنی مووچە سیاسییە.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیار بوو جارێكی دیكە لەبارەی كێشەكانی پەیوەست بە مووچە، شاندێك لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی هەینیی رابردوو بچێتە بەغدا، بەڵام بەهۆی ئەو ڕووداوەی بەسەر وەزیری نەوتی عێراقدا هات، لە مردنی باوكی و دواتر مردنی خوشك و كچەكەی، سەردانەكە دواخرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi