بەرگێ شەشێ يێ (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) كو ژ نڤيسينا سەرۆك بارزانییە، كەفتە بەر دهستێ خووندهڤانان
باسنيوز:
پاش بڵاوكردنەوەی پێنج بەرگی ڕابردوو كە تێیدا پەردەی لەسەر هەموو ڕاستییەكان هەڵداوەتەوە، سەرۆك بارزانی بەرگی شەشەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد)ی بڵاو كردەوە.
بەرگی شەشەمی ئەو زنجیرە كتێبە تایبەتە بەو ڕووداوانەی لە نێوان ساڵانی 2003 تاوەكوو 2016 لە هەرێمی كوردستان و عێراقی نوێ ڕوویان داوە، لە دوو بەرگ پێك هاتووە و هەزار و 234 لاپەڕەیە.
لەم بارەیەوە، سەرۆك بارزانی لە پێشەكیی ئەم بەرگەی كتێبەكەدا ئاماژەی بەوە داوە، بەرگی شەشەمی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) هەوڵ دەدات باس لە ڕۆڵی هەرێمی كوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە یارمەتیدانی ئەمریكا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی پێشوو بكات و ڕۆشناییش دەخاتە سەر قۆناغی دوای ڕووخان و حوكمی ئینتیقالی و نووسینەوە و پەسەندبوونی دەستوور و هەڵبژاردنەكانی 2005 و 2010 و 2014ی عێراق و ئەو ڕووداوانەی كاریگەرییان لەسەر ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان و عێراقی نوێدا هەبووە.
گرنگیی ئەم بەشەی كتێبەكە لەوەدایە كە باس لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس و چۆنیەتیی بنیادنانەوەی دەوڵەتی عێراق دەکات كە كورد بەگشتی و سەرۆك بارزانی بەتایبەتی تێیدا ڕۆڵێكی كارایان گێڕاوە، جگە لەوەی لە ماوەی ئەو 13 ساڵەدا دەرفەت و هەڕەشەی جۆراوجۆر بۆ كورد هاتووەتە پێشەوە.
هەر لەم بەشەی كتێبەكەی سەرۆك بارزانیدا چەندین وێنە و بەڵگەنامە هەن کە چالاکی و کردار و بڕیارەکانی سەرۆک بارزانی دەخەنە ڕوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی