ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌قاناسيا هەرێما کوردستانێ: ئيرۆ گه‌رمترین رۆژا ئه‌ڤ ساله‌ بوو

سه‌قاناسيا هەرێما کوردستانێ: ئيرۆ گه‌رمترین رۆژا ئه‌ڤ ساله‌ بوو

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی ساڵی 2023 بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی پلەی گەرما نزیکەی 2 پلە دادەبەزێت.

رۆژی هەینی، 11ـی ئابی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ بە گەرمترین رۆژی ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا دادەنرێت، بەتایبەت لە گەرمیان، هەولێر و کەرکووک و دەوروبەریان”.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی دەڵێت، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک؛ پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “ئەگەر یەک دوو پلەش پلەی گەرما دابەزێت، ئەوا بەهۆی بەرزیی شێ-وە تاوەکو 14ـی ئاب گەرمای تاقەتپڕوکێن بەردەوام دەبێت. دواتر ئەم گەرما بەتینە نامێنێت”.

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، لە 26ـی ئابەوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و هەست بە گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دەکرێت و 29ـی مانگی داهاتووش وەرزی گەرما کۆتایی دێت.

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

– هەولێر؛ 46 پلەی سیلیزی
– سلێمانی؛ 44 پلەی سیلیزی
– دهۆک؛ 45 پلەی سیلیزی
– کەرکووک؛ 48 پلەی سیلیزی
– هەڵەبجە؛ 46 پلەی سیلیزی
– زاخۆ؛ 46 پلەی سیلیزی
– گەرمیان؛ 49 پلەی سیلیزی
– حاجی ئۆمەران؛ 34 پلەی سیلیزی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi