ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

د. بێریڤان ئەسعەدی: تايا خوێنبەربوونێ ل ژێر کۆنتڕۆڵێ دایە

د. بێریڤان ئەسعەدی: تايا خوێنبەربوونێ ل ژێر کۆنتڕۆڵێ دایە

بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی ھەولێر ئاماژەی کرد ، تا ئێستا ١١ حالەتی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر و سۆران تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، ئێستا ڕەوشەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی کەرتی تەندرووستی حکوومەتدایە و پلان ھەیە دەرزی لە جیاتی چارەسەری دیکە بەکار بێنین.

د. بێریڤان ئەسعەدی، بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی ھەولێر بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: تا ئێستا لە سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سۆران ١١ حالەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون ، پێنج کەسیان گیانیان لە دەستداوە، زۆربەی تووشبوانی پەتاکە بوونە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.

لەبارەی وەرگرتنی چارەسەرییشەوە بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی ھەولێر گوتی: ئێمە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی ھەولێرمان تەرخانکردووە بۆ نەخۆشەکانی تای خوێنبەربوون و لەھەموو نەخۆشخانەکانیش ژوورێک تایبەتکراوە بە تای خوێنبەربوون.

د. بێریڤان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھەر کەسێک بەتای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە بخەوێندرێت ھەموو خەرجی چارەسەرکردنی لەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و نەخۆش ھیچ تێچوویەکی لەسەر نییە، وەکو ھەموو دەرمانێکی دیکە حکوومەت ئەو حەبەی بۆ چارەسەری تای خوێنبەربوون بەکاردێت بێبەرامبەر دابینی دەکات، لە پلانیشماندایە لە داھاتوو دەرزی بۆ چارەسەری تای خوێن بەربوون بەکار بێنین.

لەبارەی مترسیداری تای خوێن بەربوونیشەوە، د. بێریڤان ئەسعەدی گۆتی: ڕێنمایی بڵاوکراوەتەوە و ھەموو ئامادەکاریەکیش کراوە بۆ تۆمارکردنی ھەر حالەتێکی خوێنبەربوون، ئێستا تای خوێنبەربوون لەژێر کۆنتڕۆڵی کەرتی تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi