شوبات 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌مریكا سوپاسیا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دكه‌ت

ئه‌مریكا سوپاسیا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دكه‌ت

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی باڵای ئەمریکا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه. شاندەکە پشتگيريى وڵاته‌كەیان بۆ به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه، 21-6-2023 ) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ئەمريكى به‌ سه‌رۆكايه‌تيى دانا سترۆل، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگریی ئەمريكا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه‌ له‌ جه‌نه‌راڵ ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و ژماره‌يه‌ك له‌ ديپلۆماتكاران و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگری و باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌ى گشتييان له‌ هه‌ولێر پێكهاتبوو.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى؛ هێشتا داعش له‌ عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه‌يه‌ و، جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه، لەپێناو پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منييانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ شاندى ئه‌مريكا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا پێویستی و گرنگيى به‌رده‌واميى كار و هه‌وڵى زياتريان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ دووپات كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ شاندى ئه‌مريكى سوپاس و پێزانينيان پێشكه‌شی‌ نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ هه‌وڵ و كۆشش و رۆڵى كاراى له‌ پرۆسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى پشتگيريى ئەمريكايان بۆ پرۆسه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌ و سڵاو و رێزى وه‌زيرى به‌رگريى ئەمریکایان به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi