ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دهۆك.. ده‌ست ب سه‌ر 57 هەزار دۆلارێن ساختەدا هاته‌ گرتن  

دهۆك.. ده‌ست ب سه‌ر 57 هەزار دۆلارێن ساختەدا هاته‌ گرتن  

باسنيوز:

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایدەگەیەنێت، لە دهۆك 57 هەزار دۆلاری ئەمریكیی ساختە دەستی بەسەردا گیرا و سێ كەسیش دەستگیر كران.

عه‌قید هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە 18/6/2023 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، توانیمان باندێکی تۆمەتبار دەستبەسەر بکەین کە زۆرترین بڕی پارەی ساختەیان ئامادە کردبوو تاکوو بیخەنە ناو بازاڕی هەرێمی کوردستانەوە کە گوژمەکەی 57 هەزار دۆلار بوو.”

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک گوتیشی: ئەو هەموو پارەیە بە قاچاغی لە تورکیاوە هاتووەتە ناو هەرێمی کوردستان و پێش ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە لە دهۆک دەستی بەسەردا گیرا.

گوتیشی: سێ تۆمەتبار لەسەر ئەو تاوانە دەستبەسەر کراون، یەکێکیان ژنە و خەڵکی پارێزگای هەولێرە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi