ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل سەر ئاستێ قەزايان ده‌ڤه‌رێن پێشەسازی دێ ئێنه‌ دروستكرن 

ل سەر ئاستێ قەزايان ده‌ڤه‌رێن پێشەسازی دێ ئێنه‌ دروستكرن 
ھەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری مۆڵەت لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە کەرتی پیشەسازی داوە و ئێستا نەک تەنھا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لەسەر ئاستی قەزاکانیش ناوچەی پیشەسازی دروست دەکرێن.

بەڕێوەبەری مۆڵەت لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر ھەڤاڵ سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گرنگی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی بدرێت و ئێستا جگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڕیارە لە قەزاکانیش ناوچەی پیشەسازی دروست بکرێن، کە ئێستا بڕیار بۆ ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دەرچووە و لە ھەولێر ناوچەیەک دروستکراوە و لە زاخۆ لە تەواو بوون دایە و لە دھۆکیش تەواو بووە، ھەروەھا لە ھەڵەبجە لە تەواوبوون دایە و لە گەرمیان زەوی بۆ تەرخانکراوە و لە ھەولێریش بەنیازین دووەمیش دروست بکەین و لە سلێمانیش دروست دەکرێت، بۆیە گرنگی زۆر بە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی دەدرێت”.

دکتۆر ھەڤاڵ سدیق گوتیشی: “مەبەست لە دروستکردنی ئەو ناوچانەش ئەوەیە کە ھەم ھەلیکار زیاد بێت و ھەمیش بەرھەمی ناوخۆ ساخبێتەوە لەو ناوچانە لێی دروست دەکرێت، چونکە لەسەر ئەو ناوچە پیشەسازیانە کارگەی جۆراوجۆر دروست دەکرێت بەپێی پێویستی ناوچەکان و بەرھەمەکانیان لە رێگەی کارگەکانەوە بەپیشەسازی دەکرێن”.

لەم کابینەیە گرنگی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دراوە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک مۆڵەت بە 290 پڕۆژەی پیشەسازی دراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi