ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دیندار زێباری: کار ل سەر کاریگەریێن ماددەيێن هۆشبەر دکەین

دیندار زێباری: کار ل سەر کاریگەریێن ماددەيێن هۆشبەر دکەین

رووداو دیجیتاڵ

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و دەشڵێت: “تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار بەکاربەری مادەی هۆشبەر لە چاکسازییەکان و زیندانەکانی ئاسایشدان.”

رۆژی یەکشەممە 26-02-2023، دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان UNODC کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و پرسەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: “هەرێمی کوردستان لە بابەتی مادە هۆشبەرەکاندا ئێستا لە قۆناخێکی مەترسیداردایە.”

دیندار زێباری گوتی: “لە ساڵی 2014 تاوەکو 2019 لە هەرێمی کوردستان کەیسەکانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر نەدەگەیشتنە 100 کەیس، بەڵام لەدوای ساڵی 2019 بۆ ئێستا ئامارەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار.”

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەوانەی ئێستا لە ناوەندەکانی چاکسازی و دەزگا ئەمنییەکان دەستگیرکراون ژمارەیان سەروو چوار هەزار کەسە کە زیاتر لە نیوەی ژمارەی زیندانیانی ناو چاکسازییەکان پێکدەهێنن و زۆربەیان گەنجن. بەدەر لەم ژمارەیە بە هەزاران خەڵکی دیکەش هەن لە هەرێمی کوردستان کە ئالوودەی مادەی هۆشبەر بوون.”

لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یارمەتیدەرەکان، دیندار زێباری ئاماژەیدا: “ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە وەکو نوێنەری حکومەت دەستنیشانکرام بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئاژانسی UNODC و وڵاتانی کۆمەکبەخش هەوڵ بدرێت هاوکاریی بەردەوامی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر.”

زیاتر روونیدەکاتەوە: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسمان لە بابەتی سنوورەکان کرد کە مەترسیدارن بۆ هێنان و بردنی مادە هۆشبەرەکان و تاوتوێی ئەوەمانکرد کە چی بکرێت بۆ تۆکمەکردنی ئەو سنوورانە و بابەتێکی دیکەش کە خرایە بەرباس پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون کە ئێستا بووەتە پرسێکی مەترسیدار بۆ مادە هۆشبەرەکان و گرووپە چەکدارەکان کارئاسانییان کردووە بۆ ئەوەی بازرگانی مادەی هۆشبەری تێدا بکرێت.”

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “دامەزراندنی سەنتەرەکانی شیاندنەوەمان لەلایەن حکومەتەوە خستەڕوو کە بڕیارە هەم لەناو چاکسازییەکان و هەم لە دەرەوەی چاکسازییەکان ئەم سەنتەرانە دروستبکرێن.”

دیندار زێباری گوتی: “بەم زووانە هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان رادەگەیێنین و داواشمان لە میدیاکان هەیە هاوکارمان بن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسی مادە هۆشبەرەکان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi