ئه‌ڵمانیا و كوردستان مه‌زنترين کۆڕبەندێ ئابووری دێ ساز کەن
ئه‌ڵمانیا-KDP.info-
له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا بڕیاره بۆ یه‌كه‌مجار له ژێر هه‌ردوو ئاڵاى كوردستان و ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین كۆڕبه‌ندى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانیا و كوردستان ئه‌نجام بدرێت، رێكخه‌رى گشتیى كۆڕهبهندهكهش ده‌ڵێ: “ئامانجمان پەرەپێدانی بەرهەمی خوماڵی و گەیاندنی بۆ بازاڕەکانی ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپایه”.
ئارمانج عه‌گید نێروه‌یى، رێكخه‌رى گشتیى كۆڕهبهندهكه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: “وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تیى كورد و ئه‌ڵمان، له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانیی ئه‌ڵمانیا و به‌رلین و یه‌كێتیى پیشه‌سازیى به‌رلین و چه‌ند كه‌سێكى ئه‌كادیمى و چه‌ند لایه‌نێكى تر له هه‌رێمى كوردستان لێكتێگهیشتنێكمان واژۆ كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش رێككه‌وتین كه بۆ یه‌كه‌مجار گه‌وره‌ترین كۆڕبه‌ندى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانیا و كوردستان له به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ین.”
نێروه‌یى، كه هاوكات جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تیى كورد و ئه‌ڵمانه، ڕاشیگه‌یاند: “ئامادەکاریمان بۆ كۆڕهبهندهكه كردووه و له رۆژانى 2 و 3 و 4 ى مانگى ئادارى ساڵى داهاتوودا بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ له به‌رلین ده‌به‌سترێت و تێیدا شه‌ش پانێل و گوتارى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا و كوردستانیش پێشكه‌ش ده‌كرێن و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مى خۆماڵییش نمایش ده‌كرێت.”
دەشڵێ: “ئامانجمان له به‌ستنى ئه‌و كۆڕبەندە، پەرەپێدانی بەرهەمی خوماڵی و زیاتر ناساندنیهتى و، ده‌مانه‌وێت رێگا خۆش بكه‌ین ئه‌و به‌رهه‌مه بگاته بازاڕه‌كانى ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا، به پێچه‌وانه‌ش وه‌به‌رهێنه‌رى ئه‌ڵمانى و ئه‌ورووپى چاویان بخه‌نه سه‌ر كوردستان، تا بێن لێره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له ته‌واوى بواره‌كاندا كه كوردستان پێویستى پێیه‌تى.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی