شانده‌کێ هەرێما كوردستانێ دێ چته به‌غدا و داويێ ب پرسا ئاواران ئينت
باسنيوز:
بەڕێوه‌به‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات، دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیار درا، که شاندێکی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بچێته‌وه به‌غدا و بڕیاریشه کۆتایی به پرسی ئاواره‌کانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت و ئه‌و دۆسییه‌یە دابخرێت.
دژوار فایه‌ق، بەڕێوه‌به‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”له دانیشتنی نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بڕیار دراوه دۆسیه‌ی ئاواره‌کانی عێراق کۆتایی پێ بهێنرێت و دابخرێت، واته ئه‌و بابه‌ته له‌نێوان هه‌ردوو حکوومه‌ت رێککه‌وتنی له‌سه‌ر بکرێت، که دوای جه‌نگی داعش نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س له مووسڵ و ناوچه‌کانی دیکه‌وه ئاواره‌ی کوردستان بوون و له که‌مپه‌کاندان.“
گوتیشی: ”بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شاندی هه‌رێمی کوردستان بچێته به‌غدا و له‌سه‌ر کۆی بابه‌ته‌کان گفتوگۆ بکات، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م هه‌فته‌یه باسی ته‌واوی ورده‌کاریی چوونی ئه‌و شانده کراوه، که له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بکرێت، له‌وانه پرسی نه‌وت و گاز و بودجه و پێشمه‌رگه و پرسی ماده‌ی 140 و گرفته‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌وێ له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی عەرەبی شیعه باس ده‌کرێت، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌یخه‌نه به‌ر باس.“
بەڕێوه‌به‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی كوردستان، راشی گه‌یاند: ”رێککه‌وتنی پێشوه‌خته له‌نێوان کورد و عەرەبی سوننه و عەرەبی شیعه‌دا هه‌یه و ئه‌م شانده بۆ تەواوکردنی ئه‌و خاڵانه‌یه، که پێشووتر لایه‌نه‌کان رێککه‌وتنیان له‌سه‌ر کردووه.“
ده‌شڵێت: ”بڕیاره شاندی کوردستان له ئاستی هه‌ره باڵا بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ لەسەر رێککه‌وتنەكە بکرێت. هه‌ر شتێکیش هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆک حکوومه‌ت هه‌ماهه‌نگیی هه‌یه.“
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی