لیژنه‌يا بلند يا جێبه‌جێكرنا مادده‌ا 140 هاته پێكئينان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دادی عێراق، پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی راگه‌یاند، كه له ساڵی 2014ه‌وه كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڵپه‌سێردراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا، پێكهێنانه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی راگه‌یاند، كه له كارنامه‌ی په‌سه‌ندكراوی كابینه‌كه‌ی سوودانی ماوه‌ی مانگێكی بۆ دانرابوو.
وه‌زیری دادی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌بوونی ئه‌و لیژنه‌یه، هۆكاری دروستبوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌بوو بۆ سه‌رله‌نوێ ته‌عریبكردنی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه، به پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ش جارێكی دیكه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی كاره‌كانی خۆی.
سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور، وه‌زیری دادی عێراق روونیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستبه‌كارده‌بێت و بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ـی فیدراڵی پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانبكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی