حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، به‌هايێ ده‌رمانان ل ته‌ڤايا ده‌رمانخانان ڕێكخست
باسنيوز:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه كه نوێترین هەنگاوی کابینەی نۆیەم لە سێکتەری تەندروستی بریتییه، له یه‌كحستنی نرخی دەرمان لە سەرجەم دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه د. شێروان سادق، به‌ڕێوه‌به‌رای گشتیی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان گوتی: ” پێداچوونه‌وه‌مان بۆ نرخی ده‌رمان كردووه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تۆمارانه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ر نرخ و جۆری ده‌رمانه‌كان دیاریمان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئێستا نرخی ده‌رمان له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان یه‌كخراوه و هاوڵاتییان ده‌توانن له رێگه‌ی (QR) كیو ئاڕ كۆد كه له‌سه‌ر ستیكه‌ری سه‌ر پاكه‌تی ده‌رمانه‌كه‌وه داده‌نرێت، ده‌توانن له رێگه‌ی مۆبایله‌وه كوالێتی و ماوه‌ی به‌سه‌ر چوون و نرخی ده‌رمانه‌كه بزانن.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “له 1/11/2022، ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێك تا دوو ساڵی ده‌وێت، تا بتوانن ته‌واوی ده‌رمانه‌كان داخلی سیستم بكه‌ن.”
هۆشداریشیی دا، گه‌ر هه‌ر كۆمپانیا و ده‌رمانخانه‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌و نرخ و رێنماییانه نه‌بن كه له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان داندراون، ئه‌وا به توندترین شێوه سزای یاسایی ده‌درێن.”
رێگریی له ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌ر چوو و نه‌هێشتنی قۆرغكاری و یه‌كخستنی نرخی ده‌رمان، یه‌كێكی له ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كاریان بۆ ده‌كات و مه‌به‌ستیش خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی