ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا کارەبێ: کارەبا نێزیکى 15 هەزار پشكداران بووەيە 24 ده‌مژمێرى 

وەزارەتا کارەبێ: کارەبا نێزیکى 15 هەزار پشكداران بووەيە 24 ده‌مژمێرى 

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، سیستمی پریپەید لە شەش شوێنی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئەزموونی کاری پێدەکرێت و بۆ 14 هەزار و 708 هاوبەشی کارەبا کارا کراوە؛ دەشڵێت: “ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک بۆ نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەستراوە”.

14 هەزار و 708 هاوبەش بە سیستمی پریپەید کاردەکەن

رۆژی پێنجشەممە 10-11-2022، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی پێوەری زیرەک و سیستمی پریپەید و ژمارەیەک پرسی دیکەیی پەیوەندیدار بە وەزارەتەکەی رایگەیاند: “تائێستا سیستمی پریپەید بە شێوەی ئەزموونی لە شەش شوێن جێبەجێکراوە؛ دوو شوێن لە هەولێر و دوو شوێن لە سلێمانی و دوو شوێن لە دهۆک. لە بازاڕی لەنگەی هەولێر 1500 هاوبەشی کارەبا بە سیستمی پریپەید کارەبایەکی 24 کاژێریان هەیە و تێچووەکەشی لە سەریان کەمتر بووەتەوە. لە بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ ستی بە گشتی 9300 هاوبەشی کارەبا بە هەمان سیستم کارەبای 24 کاژێرییان بۆ دابینکراوە. لە سلێمانیش سێ هەزار و 908 هاوبەش بەهەمان شێوە کارەبایان هەیە.”

سەبارەت بە جیاوازیی نرخی کارەبا لە سیستمی پریپەید و ئەو سیستمەی ئێستا لە زۆرینەی هاوبەشانی کارەبا پەیڕەو دەکرێت، بریکاری وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە: “نرخی کارەبا بە سیستمی پریپەید بە هەمان نرخی پێشووە، بەڵام کارەبایەکی 24 کاژێری دابیندەکرێت؛ جیاوازییەکەی تەنیا ئەوەیە کە هاوبەشی کارەبا لە سەرەتادا کارتی یەکەی کارەبا دەکڕێت و بەهۆیەوە بەپێی پێداویستیی خۆی کارەبا بەکاردەهێنێت.”

کامیل قەزاز پێیوایە ئەو سیستمە نوێیە سوودی هەیە و دەڵێت: “ئەم شێوازە سێ سوودی گرنگی هەیە. یەکەم، تێچووی کرێی کارەبا لەسەر هاووڵاتی کەمدەکاتەوە. دووەم، بارگرانیی سەر تۆڕەکانی کارەبا ناهێڵێت. سێیەم. کێشەی کۆکردنەوەی داهات یان کرێی کارەبا چارەسەر دەکات، چونكه‌ بەپێی پێویست کارەبا بەکار دەهێندرێت و کارەبا بەفیڕۆ نادرێت و کرێی کارەباش لە کاتی خۆیدا دەدرێت و لەسەر هاووڵاتی کۆ نابێتەوە.”

سیستەمی پریپەیدی کارەبا سیستمێکە یەکەی کارەبای تێدایە بەشێوەیەک کاردەکات هاوبەشانی کارەبا لە رێگەیەوە کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی کارەبا دەکڕن و لە رێگەی سیمکارتەوە پڕدەکرێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا: هەرزانترین نرخی کارەبا لە هەموو جیهاندا لە هەرێمی کوردستانە

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لەبارەی نرخی کارەباوە دەڵێت: ”هەرزانترین نرخی کارەبا لە هەموو جیهاندا لە هەرێمی کوردستانە. هەر کیلۆ واتێکی کارەبا بۆ ماڵان دوو سەنتە؛ لە سیستەمی پریپەیدا دەستکاری نرخی کارەبا نەکراوە، تەنیا ئەوەیە کە سەری مانگ کرێی کارەبایەکی 24 کاژێری دەدات.”

ئومێد ئەحمەد هەروەها دەڵێت: “لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، بۆ نموونە، کاسبکارێک کە مانگێکی دیاریکراو 148 هەزار دیناری داوەتە کرێی کارەبای ئەهلی، جگە لە کرێی کارەبای نیشتمانی، ئێستا بەهۆی پریپەیدەوە مانگانە تەنیا 32 هەزار دینار دەداتە کارەبایەکی 24 کاژێری و بۆ هەموو شتێکیش دەتوانێت بەکاری بهێنێت.”

پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ رێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی کارەبا و کۆکردنەوەی داهات. پڕۆژەکە لە 2020 دەستیپێکردووە. بەپێی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، هاوبەشانی کارەبا بۆ نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار هاوبەش زیادیکردووە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان پێیوایە لە رێگەی سیستمی پریپەیدەوە کێشەی وەرگرتنی کرێ و قەرزی کارەبا لە نێوان وەزارەتی کارەبا و هاوبەشانی کارەبا چارەسەر دەکرێت و وەزارەتی کارەبا بودجەیەکی باشتری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی لەبەر دەستدا دەبێت. یەکێک لەوان پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە.

ئومێد ئەحمەد باس لە زیادکردنی 500 مێگاوات کارەباش لەم مانگەدا دەکات و دەڵێت: ”لە کۆتایی ئەم مانگەدا وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات کارەبا لە بازیان بەگەڕ دەخرێت.”

“ئەوانەی سیستمی پریپەیدیان هەیە پارەی موەلیدە نادەن”

ئەندازیار قارەمان مەولوود، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەولێر بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: ”لە مانگی ئابی ئەمساڵ هەر ئەمپێرێکی کارەبای ئەهلی لە دەوروبەری بازاڕی لەنگە 19 هەزار و 250 دینار بووە؛ هەر هاوبەشێکی کارەبا بە سێ ئەمپێری کارەباوە 57 هەزار و 750 دیناری تەنیا بە کارەبای ئەهلی داوە. لە کاتێکدا ئەم بڕە لەناو بازاڕی لەنگە بۆ هەر هاوبەشێکی کارەبا سفر بووە و تەنیا کرێی کارەبای 24 کاژێری نیشتمانی داوە. ”

سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی سیستمی پریپەید لەو شارە رایگەیاند: “لە قەیوان ستی و پاشا ستی، سیستمی پێدانی کرێی کارەبای هەزار و 483 هاوبەش کراوەتە پریپەید. لە بەرزاییەکانی سلێمانی هەزار و 44 هاوبەش و لە بەرزاییەکانی قەیوان هەزار و 30 هاوبەش و لە بازاڕی عەلوە 351 هاوبەش بە سیستمی پریپەید مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”.

بەپێی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ژێرخانی کارەبای هەرێم توانای بەرهەمهێنانی زياتر لە حەوت هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، بەڵام ئێستا تەنیا سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێندرێت.

رۆژی پێنجشەممە 10-11-2022، قارەمان مەولوود لەبارەی سیستمی پریپەید بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “هەموو هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان ئومێدی ئەوە دەکات کارەبا ببێتە 24 کاژێری؛ بۆیە ئێمەش پشتیوانی لەو هەنگاوە دەکەین و پێمانخۆشە کارەبا وای لێبێت.”

سەبارەت بە چارەنووسی موەلیدە ئەهلییەکان کە بەپێی ئەو تەنیا لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 2200 موەلیدەی ئەهلی هەن، گوتی، “هێشتا هیچ دیارنییە، چونکە سیستمی پریپەید هێشتا کاتی دەوێت، بەڵام ئیدی ئەگەر کارەبا بۆ هەموو هاووڵاتییان بووە 24 کاژێری ئەوە هەریەکە موەلیدەکەی دەفرۆشێت، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی موەلیدەکان دیارنییە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi