کۆنگرێ 14ی يێ پارتی هژمارهكا بڕیاران دهركرن
باسنيوز:
ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی کۆنگرەدا، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری دا.
پەیامنێری(باسنیوز) لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی لە شاری دهۆک رای گەیاند، ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی کۆنگرەکەدا، بڕیار درا بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران هەروەها گۆڕینی ناوی سەرکردایەتیی پارتی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و هێشتنەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگاکان و دامەزراندنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە دهۆک.
ئاماژەی بە ئەوەش دا کە لە کۆنگرەکەدا بڕیار دراوە بە هێشتنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی وەک پێشوو کە 51 ئەندامە هەروەها کەمکردنەوەی ژمارەی کارگێڕی لقەکان بۆ شەش کارگێڕ و ژمارەی کارگێڕی ناوچەکان بۆ چوار کارگێڕ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی