لەبارهی خهرجكردنی پاڵپشتی دارایی قوتابییان وهزارهتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا
K24 – ههوڵێر:
وەزیرى خوێندنى باڵا و بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى، كۆبوونهوه و بڕیاردرا لە سبەینێوە پاڵپشتی دارایی خوێندکاران بۆ مانگى حوزەیران خەرجبکرێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، راگهیهندراوێكی بڵاكردهوه، تێیداهاتووه: بە مەبەستى تاووتوێکردنى شایستە داراییەکانى مامۆستایانى زانکۆ، فەرمانبەران، (خوێندکاران و قوتابیان) و خەرجکردنى لە کاتى خۆیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى کۆبۆوە.
گفتوگۆ لەبارەى خەرجکردنى شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکانى کوردستان، فەرمانبەران، قوتابییان، خوێندکاران كرا، بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت مانگانە لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان خەرجبکرێت.
بڕیاریشدرا سبهی یهكشەممە رێکكەوتی (16ـی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022) پاڵپشتی دارایی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرجبکرێت، کە تا ئێستا پاڵپشتى دارایى مانگى حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی