کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر: به‌رده‌وامده‌بین له پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی چاكسازیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ” حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌بازی سوپای ئه‌ڵمانیای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه”
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه ئه‌ركی سه‌ربازی سوپای ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژبكاته‌وه.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به گرنگییه‌وه له گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ڕوانین بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی ئێستای وڵاته‌كه‌یان.
زیاتر گوتی، له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، تێروانینی خۆی له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق خسته‌ڕوو.
له‌باره‌ی بۆرودمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، کلاوس شترایشەر رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێشتریش به‌یاننامه‌مان له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له داهاتووشدا هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه سه‌روه‌ری عێراق پێشێلبكات، ئه‌ڵمانیا به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كات.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر، ئاشكرایكرد، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئه‌ركی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژبكاته‌وه كه خۆی له راهێنانی هێزه‌كان ده‌بینێته‌وه.
له‌باره‌ی پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كونسلی گشتی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌گرنگیشی زانی به‌زووترین كات ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واوبكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجامی باش له پرۆسه‌ی چاكسازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستهاتووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرسه ده‌ڕوانێت و ئێمه‌ش پشتیوانیان ده‌بین.
زیاتر گوتی، ئه‌ڵمانیا كاری باشیكردووه له هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه بۆ سه‌قامگیری و بنیاتنانه‌وه‌ی خۆیان، سوپای وڵاته‌كه‌شی به هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بۆ ئه‌و هێزانه وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردن و هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی