حکوومەتا هەرێما کوردستانێ:چوو ڕێككه‌فتن دگه‌ڵ بریتانیا بۆ هنارتنا ب نه‌چارى يا وه‌لاتيان هاتينه كرن
باسنيوز:
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران كردبێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/5/2022، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو: ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا له‌و بارەیەوە، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێ ڕایبگەیەنێ کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه: به ڕوونی ده‌یڵێین لە سەردانی فەرمیی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن.
له به‌شێكی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی: په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قووڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی بکەن و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن، ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی