سه‌رۆكێ حكوومه‌تا هه‌رێمێ هێرشا ئه‌بوزه‌بی شه‌رمه‌زار كر
وشه:
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌بوزه‌بی روویان دا، دواتر هاته راگه‌یاندن كه ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستی له رێگه‌ی درۆنه‌كانه‌وه بووه، هاوكات حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیاره‌تی خۆیان له‌و هێرشه راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێك به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه قێزه‌وه‌نه ده‌كه‌م كه ئه‌بوزه‌بی كرده ئامانج، ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره به‌شێكه له ئامرازه‌كانی شێواندنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه، نزای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌كه‌م، هاوسۆزیش له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان ده‌رده‌بڕم، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌پاڵ گه‌ل و حكوومه‌تی ئیمارات ده‌وه‌ستێته‌وه.
شایه‌نی باسه به‌پێی پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سێ كه‌س كوژران و شه‌شی تریش بریندار بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی