ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نوونەرێ حکومەتا هه‌رێمێ:ل ڤان نێزیکان عێراق دێ 200 ملیار دیناران هنێرت  

نوونەرێ حکومەتا هه‌رێمێ:ل ڤان نێزیکان عێراق دێ 200 ملیار دیناران هنێرت  

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە 200 ملیار دینار وەکو سولفە بۆ مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی 200 ملیارەکە بەهۆی هەندێک رێوشوێنی داراییەوە بووە لە وەزارەتی دارایی عێراق.

هەروەها فارس عیسا ئاماژەی بەوەش دا، هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی 200 ملیارەکە لە ساڵی 2022 و هاوشێوەی مانگەکانی دیکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەر دەدرێت.

دوای ئەوەی کە بودجەی 2021 لە کۆتایی مانگی ئادار پەسندکرا، بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە، یاساکە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەنێردرا، دواتر 200 ملیار دینار وەکو سولفە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا چەند جارێک ناردنی ئەو پارەیە دواکەوت و ئەوەش کێشەی لە کاتی دابەشکردنی مووچە دروستکرد.

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi