ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نادر ڕوستی:95%گه‌شتيارێن سه‌ره‌دانا کوردستانێ دکن عەرەبن

نادر ڕوستی:95%گه‌شتيارێن سه‌ره‌دانا کوردستانێ دکن عەرەبن
ھەولێر-KDP.info-

سەبارەت بە ھاتنی گەشتیاران و میکانیزمەکانی ھێنانی ژمارەی زیاتری گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار پێی وایە ھاتنی گەشتیار، زیاتر پەیوەستە بە بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنییەوە.

نادر ڕوستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بارودۆخی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، ھاتنی گەشتیار بۆ ناو ھەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردووە، چونکە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی بارودۆخی کۆرۆناوە نزیکەی ٨٤٥,٠٠٠ ھەزار گەشتیار ڕوویان لە ھەرێم کردووە، ئەمەش ڕێژەیەکی کەمە لە چاو ساڵەکانی تر، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٢١ زۆر زیادی کردووە، ھۆکارەکانیش بریتین لە گەڕانەوەی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بۆ پێش سەردەمی کۆرۆنا و پێش شەڕی داعش، ئێستا بارودۆخی خزمەتگوزاریی گەشتیاران و ڕەوشی ئەمنی نۆڕماڵ بووەتەوە، شوێنە گەشتیارییەکان وەک جاران کەوتوونەتەوە خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن و ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق ئاسایی بووەتەوە.”

ڕوستی باس لەوەش دەکات کە بە حوکمی ئەوەی ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، زۆرترین گەشتیار ڕوویان لەو شارە کردووە لەچاو پارێزگاکانی تر، واتا بەردەوام ساڵانە ھەولێر زۆرترین ڕێژەی گەشتیاری بۆ دێت، ھۆکارەکانیش باس دەکات و دەڵێت: ”ھەولێر پایتەختە و کەوتووەتە نێوان ھەردوو پارێزگای سلێمانی و دھۆک، بنکەی گەشتیاری و خزمەتگوزاریی گەشتیاریشی زۆرە، واتە شوێنی مانەوەی گەشتیار و کاتبەسەربردنی لە ھەردوو پارێزگای دھۆک و سلێمانی زۆرترە، ئەو مۆتێل و ھۆتێلانەی لە ھەولێرن، زیاترن لەوانەی کە لە دھۆک و سلێمانی ھەن.”

گوتەبێژی گەشتوگوزار جەختیش دەکاتەوە، دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار بەردەوام لەسەر ھێڵ بوونە لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر ڕوو لە ھەرێم بکەن، ھاوکات لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ و لێژنەی باڵای کۆرۆنا بۆ ئەوەی لە بازگەکان کارئاسانی بۆ گەشتیاران بکرێت، ھەروەھا بەردەوام چاودێری ھەبووە لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان، وەک ھۆتێل و ڕێستۆرانتەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.”

بە بڕوای نادر ڕوستی، ئەگەر یاسا و ڕێنمایی و ئیدارەیەکی باشی گەشتوگوزاری لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت، دەتوانرێت ژمارەی گەشتیاران زیاد بکرێت و دەڵێت: ”بە جێبەجێکردنی پرۆژەی نوێی گەشتیاری و وەبەرھێنان لە گەشتوگوزار، چ کەرتی تایبەت و چ حکوومەت بیکات، دەتوانین گەشتیاری زیاتر ڕابکێشین، بەتایبەت ئەگەر پڕۆژەکان سەردەمیانە و جیاواز بن لە پڕۆژەکانی پێشتر، بە خۆشحاڵییەوە بە درێژاییی ساڵانی ڕابردوو وەبەرھێنانی باش کراوە لە کەرتی گەشتوگوزاری و بەردەوام لە پێشکەوتندا بووە و شوێنی گەشتیارییش لە زیادبووندایە، بەڵام پێویستمان بە کۆمەڵگای گەشتیاریی گەورە ھەیە کە ھەموو جۆرە چالاکی و خزمەتگوزارییەک لەخۆ بگرێت و گەشتیار بتوانێت چەند ڕۆژێک لەناو ئەو کۆمەڵگایەدا بمێنێتەوە و چێژ لە چالاکی و لە خزمەتگوزارییەکان وەربگرێت.”

ئەو پێشی وایە جیا لەمانە، ئەمن و ئاسایش بەرقەرارە لە ھەرێمی کوردستان و مەترسیی ڤایرۆسەکان کەمترە و وەبەرھێنەرەکان پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەکەن و ترسیان نامێنێت، بۆیە لە دۆخی جاران نزیک دەبینەوە و گەشتیار جارێکی تر ڕوو لە زیادبوون دەکەن، ھاوکات لە سەدا ٩٥ی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، گەشتیاری ناوخۆ و خواروو و ناوەڕاستی عێراقن، بەڵام کێشە ئەوەیە ھەتا ئێستا گەشتیاری بیانی وەکوو جارانی لێ نەھاتووەتەوە، نەک لە کوردستان، بەڵکوو لەسەر ئاستی دونیاش گەشتیاری بیانی کەمی کردووە، بەڵام گرنگە بتوانین گەشتیاری بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان زیاد بکەین، چونکە ئەوان دراوی بیانیی گرانبەھا دێننە ھەرێمی کوردستان، ئەمەش کاریگەریی زیاتری لەسەر جووڵاندنەوەی بازاڕ و زیادکردنی داھاتی گەشتیاری دەبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi