وه‌زیرێ ساخله‌ميێ:پێلا چارێ يا كۆرۆنايێ ده‌ست پێ كريه
باسنيوز:
وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلى چواره‌مى په‌تاى كۆرۆا و زنجیره‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/1/2022، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى، هۆشدارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستی پێکردووە، پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێن، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ”.
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، لە كاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشییەکە، پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی