ل 2021 نێزیكی ههشت ههزار كهسان بووينه قوربانيێن روودانێن هاتن وچوونێ
باسنيوز:
هاتوچۆی هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێ، لە ماوەى یەک ساڵى رابردوودا (٤ هەزار و ١١٩) رووداوى هاتووچۆ روویان داوە بەهۆیەوە (٦٦٢) هاوڵاتى مردوون، هەروەها (١٢٢ هەزار ئۆتۆمبێلى تازەش لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراون.
ئەمڕۆ دووشهممه ٣/١/٢٠٢٢ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا عەمید ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژى گشتیی هاتوچۆی هەرێمى کوردستان رایگەیاند: ساڵى رابردوو ١٢٢ هەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکراون، تا ئێستا زیاتر لە ١ ملیۆن و ٩٦١ هەزار ئۆتۆمبیل لە کوردستان هەیە، زیاتر لە ٧٠ هەزار مۆڵەتى لێخوڕین دراوەتە هاوڵاتیان و ژمارەى کۆی گشتى مۆڵەتەکان گەیشتوونەتە ١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار مۆڵەتى لێخوڕین، هەر لەو ساڵەدا٤ هەزار و ١١٩ رووداو روویان داوە، بە هۆیەوە ٧ هەزار و ٧٨٢ هاوڵاتى بوونەتە قوربانى کە ٦٦٢ هاوڵاتى گیانیان لە دەستداوەو ٧ هەزار و ١٢٠ هاوڵاتیش بریندار بوونە، کە بە بەراورد بە ساڵى ٢٠٢٠ ژمارەکان بەرزترن. کە هەر لەو ساڵەدا ملیۆنێک و ٨٥٠ هەزار سەرپێچی یاساکانى هاتووچۆ روویانداوە.
هەروەها راشیگەیاند، کە چەندان هۆکارى سەرکێشی و بەکارهێنانى موبایل لەناو ئۆتۆمبێل و پابەندنەبوون بە رێنوێنییەکانى هاتوچۆ، هۆکارن بۆ زیادبوونى رێژەى سەرپێچییەکان و بەرزبوونەوەى ژمارەى قوربانییەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی