ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مفايێن خوارنا نیسكێ

مفايێن خوارنا نیسكێ
ZNA – هه‌ولێر

نیسک لەگەڵ ئەوەی خواردنێکی سووک و خۆشە چەندین سوودی گرنگیشی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە لەوانە:
• ھێزی بەرگری لەش بەھێز دەکات و دەیپارێیزی لەھەندێک نەخۆشی وەک ھەڵامەت بەتایبەتی لە وەرزی زستان.
• پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک دەکات و بەھێزی دەکات و دەیپارێزی لە لاوازی .
• ددانی مرۆڤ بەھێز دەکات و رێگری لە کلۆربوون دەکات و پدووی مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسان .
• پارێزگاری لە دڵی مرۆڤ دەکات و رێگری لە جەڵتە دەکات .
• نیسک کار دەکات لەسەر بەھێزکردن و چالاککردنی کۆئەندامی دەمار چونکە ڤیتامین بی لە خۆ دەگرێت.
• نیسک یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکردنی کرداری ھەرس.
• ھێزێکی زۆر بە ئافرەتی دووگیان دەبەخشێت و پارێزگاری لە کۆرپەلەی ناو سکی دەکات .
• وات لێدەکات ھەست بە تێربوون بکەیت و ئەمەش زۆرباشە بۆ دابەزاندنی کێش.
• نیسک چارەسەری کەم خوێنی دەکات، چونکە توخمی ئاسن لە خۆ دەگرێت .
• نیسک یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی ژەھری ناو لەش .
• نیسک وا دەکات مرۆڤ میزی زیاتر بکات ئەمەش بۆ گوریچلەکان باشە.
• نیسک پارێزگاری لە ھێزی چاو دەکات .
• نیسک پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و پیربوون دوادەخات چونکە ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت .
• نیسک رێگری لە قەبزی دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە ھەرسی خراپ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi