حوزه‌یران 15, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زه‌لامه‌ك 44 سالان پشتى مرنێ ڤه‌دگه‌رته‌ ڤه‌ 

زه‌لامه‌ك 44 سالان پشتى مرنێ ڤه‌دگه‌رته‌ ڤه‌ 
K24 – هه‌ولێر:

پیاوێكی ئیتالی به‌ ناوی “ڤیچینزۆ بیۆندۆ”، (ته‌مه‌ن 60 ساڵ) بۆ ژیان گه‌ڕێندرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌ فه‌رمی ماوه‌ی 44 ساڵه‌ به‌ مردوویان هه‌ژماركردووه‌.

ئه‌و پیاوه‌ له‌ناكاو په‌نای بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك برد و له‌وێ له‌ رێگه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌ و دواتر بانگی هه‌ردوو براكه‌ی كراوه‌ و بوونی پشتڕاست كرایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “تایمز”ی به‌ریتانی، ڤیچینزۆ له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی خانه‌ی بێ دایك و باوكانی به‌جێهێشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بچێت مه‌شق بكات و له‌ هۆتێله‌كان كار بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ ون ده‌بێت و كه‌س هه‌وڵی نازانێت، بۆیه‌ له‌سه‌ر داوای برایه‌كی، به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی ده‌رده‌كرێت و به‌ مردوو تۆمار ده‌كرێت.

ڤیچینزۆ دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ده‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، له‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ تێبینی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، كه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ فه‌رمی به‌ مردوو تۆمار كراوه‌، بۆیه‌ به‌ په‌له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ كراوه‌، دواتر پۆلیس وێنه‌ی ده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێنه‌بووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ڤیچینزۆ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌نجامه‌كه‌ پۆلیس تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی په‌نجه‌مۆرێكه‌، كه‌ هی كه‌سێكه‌ به‌ر له‌ 44 ساڵ مردووه‌، بۆیه‌ داوا له‌ دوو برای ئه‌و پیاوه‌ ده‌كرێت، سه‌یری رووخساری بكه‌ن، تا بزانن ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌.

ڤیتۆ (ته‌مه‌ن 66 ساڵ) برای ڤیچینزۆ-یه‌، دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی بینیوه‌، براكه‌ی خۆی ناسیوه‌ته‌وه‌، دواتر وێنه‌كه‌ به‌ “تۆماس” نیشاندراوه‌، كه‌ برای دوانه‌ی ڤیچینزۆ-یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، له‌ ساڵی 1977ـه‌وه‌ براكه‌ی نه‌بینیوه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ مردوو هه‌ژمار كرابوو، ڤیچینزۆ نه‌یتوانیوه‌ هیچ یارمه‌تییه‌كی حكومی وه‌ربگرێت، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیش هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، به‌ڵام دوای ناسینه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ له‌لایه‌ن براكانیه‌وه‌، دادگای ئیتالیا به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi