ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مفايێن نەعناعێ بۆ مرۆڤى

مفايێن نەعناعێ بۆ مرۆڤى
ZNA – ھەولێر

گیای نەعناع لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ھەیە و خەڵک تارادەیەکی باش بەکاری دەھێنن، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی نەعناع .
• کەمکردنەوەی ئاسەواری ھەستیاری (حەساسیە)، چونکە نەعناع ترشی رۆزماری لە خۆ دەگرێت کە دژە ئۆکسیدە و رووبەرووی ئاوسان دەبێتەوە.
• مرۆڤ دەپارێزی لە برینی گەدە(قرحە المعدە)، نەعناع رێگری دەکات لە تووشبوون بەم نەخۆشییە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانی دەرمانی ئازارشکێن زۆر بەکار دەھێنن یاخود مادە کحولیەکن دەخۆنەوە، چونکە نەعناع مادەی میناتۆل (Menthol) لە خۆ دەگرێت و ئەم مادەیەش پارێزگاری لە رووی ناوەوەی گەدە دەکات.
• نەعناع یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم، ھەندێک بنێشتی تایبەت ھەیە ئێستا کە گیای نەعناعی تێدا بەکاردێت بۆ ئەوەی ناو دەم پاکبکاتەوە و ھەروەھا نەعناع ئەو بەکتریایە لەناو دەبات کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم، ئەم جۆە نەعناعە دەتوانی لەرێگەی چا خواردنەوە بەکاری بھێنی یان لە رێگەی جوینەوە بەکار بھێنی.
• نەعناع یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پێوەدانی زیندەوەرەکان، نەعناع بە شێکە لە پێکھاتەی ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پێوەدانی زیندەوەران و توانای ھەی ناوچەی پێوەدانەکە ھێور بکاتەوە.
• کەمکردنەوەی ئازاری شیردان بە منداڵ، ھەندێک لە دایکان تووشی شەق بوونی ناوچەی مەمک دەبن کاتێک شیر بە منداڵەکانیان دەدەن وئەمەش ئازارێکی زۆریان پێدەگەینێت، لەم حاڵەتەش نەعناع چارەسەرێکی گونجاوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئەم ناوچەیە.
• کەمکردنەوەی نیشانەکانی کێشەی ھەرسکردن و غازات، کاتێک خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو گەدە دەمێنێتەوە ئەوا تووشی کێشەی ھەرسکردن دەبێت، لەم حاڵەتە دەکرێت زەیتی نەعناع تێکەڵ بە خواردن بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ ھەرسکردنی خواردنەکە و یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکانی قۆلۆن و غازات، لەبەر ئەمە خەڵک چای نەعناع بەکار دەھێنن بۆ چارەسەرکردنی گەورەبوونی وورگ.
• نەعناع یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری قۆلۆن، خواردنی ھەندێک کەپسولی نەعناع یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی قۆلۆن و پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کەپسولی نەعناع بخۆن چونکە مادەی میناتۆلی تێدایە و ئەم دەرمانەش یارمەتیدەرە بۆ خاوبوونەوەی کۆئەندامی ھەرس .
• نەعناع یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشی ھەڵامەت و ئەنفلوەنزا، بەھۆی ئەوەی نەعناع مادەی میناتۆل لە خۆ دەگرێت کە ئەمەش دژە گیرانی لووتە و یارمەتی دەرە بۆ ھەناسەدان و کەمکردنەوەی ئاوسانی گەروو و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی لەرز و تا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi