حوزه‌یران 23, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ساخله‌ميا جیهانی: ترس هه‌یه‌ ل نێزیك تسۆناميا كۆڕۆنايێ ببینین

ساخله‌ميا جیهانی: ترس هه‌یه‌ ل نێزیك تسۆناميا كۆڕۆنايێ ببینین
كوردستان تى ڤى:

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ به‌م نزیكانه‌‌ تسۆنامی تووشبووانی كۆڕۆنا ببینن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو جۆری گۆڕاوی ده‌لتا و ئۆمیكڕۆن.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیپریسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گوتی: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی تێپه‌ڕێنین و پێویسته‌ 70%ی دانیشتووانی جیهان ڤاكسین وه‌ربگرن. داواشی كرد هه‌رچی زووه‌ حكوومه‌ت و هاووڵاتییان هاوكار بن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.

گوتیشی: بێگومان هه‌وڵدانی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ وه‌رگرتنی ژه‌مه‌ ڤاكسینی زیاتر كاریگه‌ری گه‌وره‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤاكسین ده‌كات بۆ وڵاتانی هه‌ژار.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و ڕۆژانه‌ هه‌زاران تووشبووی نوێ تۆمار ده‌كرێ به‌تایبه‌تیش له‌ وڵاتانی فڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، یۆنان و ماڵتا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi