ئۆنه‌ر ئێكه‌م مۆبایلا شاشه‌يا چه‌ماندى نمایشكر
وشه:
دوای ئه‌وه‌ی هواوی له مانگی پێشوودا دووه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی جۆری ”P50 Pocket”ی نمایش كرد، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئۆنه‌ریش ڕای گه‌یاند كه یه‌كه‌مین مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی به دنیادا ناساند.
ماڵپه‌ڕی ”gadgets” ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه بۆ یه‌كه‌مین جار له دنیادا كۆمپانیای ئۆنه‌ر هه‌نگاوێكی وا گه‌وره‌ی نابێت و مۆبایلێكی شاشه چه‌ماوه دروست بكات. وه‌ك كۆمپانیاكه ئاشكرای كردووه، مۆبایله‌كه‌یان له جۆری ”Magic V”یه، له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و دیزاینه‌كه‌ی هاوشانی مۆبایله شاشه چه‌ماوه‌كانی هواوی و سامسۆنگ ركابه‌ری ده‌كات.
ئۆنەر یەکەمین مۆبایلی شاشە چەماوە بە تایبەتمەندی ناوازە نمایش کرد
له‌باره‌ی تایبهتمهندییهكانیشیهوه كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، شاشه‌یه‌كی چه‌ماوه‌ی 7.90 ئینجی هه‌یه به ڕوونی 1984 به 2272 پیكسڵ، ڕامی 12 گێگابایته و میمۆرییه‌كه‌یشی 256 گێگابایته و به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆن هه‌شتی جێنێرهیشنی یه‌ك كار ده‌كات، سێ كامێرای هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان 50 پێگاپیكسڵه و كامێرای دواوه‌یشی 42 مێگاپیكسڵه، پاترییه‌كه‌یشی 4750 میلی ئه‌مپێره و به تازه‌ترین سیستم كار ده‌كات كه ئه‌ویش ئه‌ندرۆید 12یه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته هه‌زار و 570 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی “ڕێن ژێگ فێی” دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیایه بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا، ئه‌و خاوه‌ندارێتی ئۆنه‌ریش ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی