ههژمارا ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدى ژ دەستێ داعشێ گەهشتە 3ھەزار و 576 کەسان
شنگال _KDP.info_
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعش گوتی: ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بەردەوامە و تا یەک کەس مابێت بەردەوام دەبین، تا ئێستاش ٣ھەزار و ٥٧٦ کوردی ئێزدی ڕزگارکراون و نزیکەی ٢ھەزار و ٦٠٠ کەسیش لە دەست داعش ماون.
حوسێن قایدی، بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعش ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بە ھاوکاری و پاڵپشتی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەردەوام دەبین هەتا ھەموو کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێن، ئێستاش کچێکی دیکەی ١٠ ساڵان ڕزگار کراوە.
حوسێن قایدی گوتیشی: تا ئێستا ٣ھەزار و ٥٧٦ کەسی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکراون و نزیکەی ٢ھەزار و ٦٠٠ کەسی دیکەش ماون، بۆیە بە پاڵپشتی و ھاوکاری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین، نووسینگەکەی ئێمە سەر بە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە و بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دامەزراوە، بۆیە تا سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن بەردەوام دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی