ئازار 05, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌لاتيێن ناحیا ئەڵقوش ژ نه‌بوونا پرۆژه‌يێن خزمه‌تگۆزارى دناڵن 

وه‌لاتيێن ناحیا ئەڵقوش ژ نه‌بوونا پرۆژه‌يێن خزمه‌تگۆزارى دناڵن 
K24 – هەولێر

بەڕێوەبەری ناحیەی ئەڵقوش رایدەگەیەنێت، زۆرینەی گەنجانی دانیشتووی ناحیەکە بێکارن و، حکومەتی عێراقیش هیچ پلانێکی بۆ دامەزراندنیان نییە. دەشڵێت، “هاووڵاتییانمان بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەکانەوە دەناڵێنن”.

ئەمڕۆ شەممە، 06-01-2024، لارە یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەڵقوش، بە کوردستان24ـی راگەیاند، “هاووڵاتییانی ناحیەکە و دەوروبەری بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەکانەوە دەناڵێنن و پێویستە ئەم کێشەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەر بکرێت”.

وەکو ئەوەی لارە یوسف باسی کرد، “گەیاندنی تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەڵقوش کارێکی ئاسان نییە و کاتێکی زۆری دەوێت. پێویستە بودجەیەکی زیاتر بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەکە تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی کێشەی هەموو هاووڵاتییان چارەسەربکرێن”.

بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە، “لە ماوەی رابردوودا بودجە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەڵقوش تەرخانکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی زیاتر لە 40 گوند لە سنووری ناحیەکە هەن و زیاتر لە چوار پێکهاتەی جیاواز تێیدا دەژین، نەمانتوانی وەکو پێویست خزمەتگوزارییەکان بگەیەنینە هەمووان”.

ناحیەی ئەڵقوش دەکەوێتە سەر بە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا. دەکەوێتە رۆژئاوای باشووری کوردستان و سەر بە ماددەی 140ـی دەستووری عێراقە.

بەڕێوەبەری ناحیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، “رێژەی بێکاری لە ئەڵقوش زۆر زیادبووە و حکومەتی فیدراڵی هیچ پلانێکی بۆ دامەزراندنی گەنجانی ناوچەکە و گەنجانی دیکەی عێراق نییە”.

لە ساڵی 2015 هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتیی راستەخۆی سەرۆک بارزانی، ناحیەی ئەڵقوش و دەوروبەریان لە چەکدارانی داعش ئازاد کرد. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە دەپارێزرێت.

بە گوتەی لارە یوسف، “ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ئەڵقووش نەبوونایە، بارودۆخە ئەمنییەکەی زۆر خراپ دەبوو. لەبەر ئەوان ئێستا ئێمە بە ئارامی دەژین. سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پاراستنی خەڵکی ناوچەکە؛ بەهۆی پێشمەرگەوە ناحیەکەمان لە پارێزراوترین شوێنەکانی عێراقە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi