ڤیان ده‌خیل: 1500 كه‌س وه‌ك پۆلیس ل شنگالێ د بودجه‌يا گشتى دا هاتينه جێگیركرن
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ناردنی پاره له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت 1500 كه‌س بۆ بوون به پۆلیس له شنگال جێگیر كراوه و 500 كه‌سیان ده‌ستیان به رێكاره‌كان كردووه و هه‌فته‌ی داهاتوو 500ـی دیكه‌ش هه‌مان رێكار بۆ ده‌ستبه‌كاربوون ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ناردنی پاره له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌ختیشیكرده‌وه، ناردنی پاره له به‌غداوه مافێكی ده‌ستوورییه و مافی به‌غدا نییه منه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌ندێك لایه‌ن له به‌غدا ده‌یانه‌وێت ئاسته‌نگ بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رده‌وام سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت به‌و پێیه‌ی ناردنی ئه‌و پاره‌یه مافه و نابێت به‌س هیچ شتێكی دیكه په‌یوه‌ست بكرێت.
ڤیان ده‌خیل له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ستن به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، 1500 كه‌س بۆ بوون پۆلیسی شنگال به بودجه‌ی گشتی جێگیراوه و 500 كه‌س ده‌ستیان به رێكاره‌كان كردووه و هه‌فته‌ی داهاتوو 500 كه‌سی دیكه ده‌ست به رێكاره‌كان ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال خاون و ده‌بووایه تا ئێستا هێزه بێگانه‌كان شاره‌كه‌یان به‌جێهشتبایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی