ئێریڤان مەھدی: ل جڤاتا پارێزگهها نەینەوا دێ چاڤدێریا پڕۆژەيێن خزمەتگۆزارى کەین
کاندیدێکی پارتی لە نەینەوا پێی وایە، لیستی 197ی پارتی لیستی ھەموو چین و توێژەکان و پێک ھاتەکانی پارێزگای نەینەوایە و دەشڵێ، لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا چاودێری پڕۆژە خزمەت گوزاریەکان دەکەین.
ئێریڤان مەھدی، کاندیدی ژمارە 23ی لیستی 197ی پارتی لە نەینەوا بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” خەڵکی ناوچەکانی نەینەوا پێشوازی گەرم لە کاندیدانی پارتی دەکەن و بەھەموو پێک ھاتەی نەتەوەیی و ئاینی دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەتایبەتی کوردانی ئێزدی لەکاتی ھێرشی داعش پارتی زۆر بەرگری لێکردوە و تا ئێستا ژمارەیەک رفێندراوی ئێزدی ئازادکراون ئەویش بەھەولی پارتی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
کاندیدەکەی پارتی گوتی” چەند رۆژێکە لەنێو گوند و کۆمەڵگە و شارۆچەکانی دەوروبەری نەینەوا دەگەڕێین خەڵکی ئەو ناوچانە بە کورد و عەرەب و ئێزدی و موسلمان پالپشتی خۆیان بۆ ئێمە نیشانداوە، کەلە رۆژی ھەڵبژاردن دەنگیان بۆ پارتی بێت.
ئێریڤان مەھدی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد” ئێمە متمانەی خەڵک بەدەست بێنین لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کار دەکەین بۆ ئەوەی چاودێری پڕۆژەکانی خزمەت گوزاری بکەین، لەبەر ئەوەی یەکێک لە ئەرکەکانی ئێمە چاودێری حکوومەتە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کەمتر خزمەت گوزاریان بۆ دابین کراوە و لەسەر دەمی شەڕی بەرھنگاربوونەوەی داعش زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی