ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەروەردا کوردی ل شنگالێ: ده‌ست ب خووندنێ دێ كه‌ين و حکومەتا عێراقێ چ هاريکاری نەکريه‌ 

پەروەردا کوردی ل شنگالێ: ده‌ست ب خووندنێ دێ كه‌ين و حکومەتا عێراقێ چ هاريکاری نەکريه‌ 

رووداو دیجیتاڵ

ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندندا لە هەرێمی کوردستان، خوێندنی کوردی لە شنگالیش دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری پەروەردەی خوێندنی کوردی لە شنگال دەڵێت، 29 هەزار قوتابی و زیاتر لە 3 هەزار مامۆستایان هەیە و مووچە و شایستەکانیان هەرێمی کوردستان دابینی دەکات و حکومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکیان ناکات.

رۆژی شەممە، 9ـی ئەیلوولی 2023، مەیسەر حەجی، بەڕێوەبەری پەروەردەی خوێندنی کوردی لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “ئێمەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا رۆژی چوارشەممە 13ـی ئەیلوول دەرگەی قوتابخانەکان بەسەر قوتابیانی خوێندنی کوردیدا دەکەینەوە و دەوام دەستپێدەکات”.

مەیسەر حەجی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ چوار قوتابخانەی نوێیان کردووەتەوە. گوتیشی، “ئێستا خوێندنی کوردی لە سنووری شنگال 102 قوتابخانەی هەیە؛ ئەمساڵ زیاتر لە 29 هەزار قوتابی وانە دەخوێنن”.

پەروەردەی شنگال هەمیشە کێشەی کەمیی قوتابخانەیان هەیە. بەڕێوەبەری پەروەردەی خوێندنی کوردی دەڵێت، “ئەمساڵیش حکومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکی نەکردووین. ئەوەی دەیکەن بۆ خوێندنی عەرەبییە. نزیکەی هەزار مامۆستای میلاک و هەزار و 126 مامۆستای وانەبێژمان هەیە و هەموویان هەرێمی کوردستان مووچەیان بۆ دابین دەکات”.

مەیسەر حەجی گوتیشی، پێداویستییەکانی قوتابخانە وەکو پەرتووکی قوتابیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆیان دەنێردرێت و لەوەش حکومەتی عێراق هاوکاری نەکردوون.

لە شنگال قوتابیان بە سێ جۆر وانە دەخوێنن و لەلایەن سێ لایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێن. پەروەردی شنگال- کوردی هەیە سەربە پارێزگای دهۆکە لە هەرێمی کوردستان؛ پەروەردەی عەرەبیی شنگال هەیە و بە زمانی عەرەبی دەخوێنن و سەر بە حکومەتی عێراقە؛ هەروەها چەند قوتابخانەیەک لەلایەن خۆسەریی شنگالەوە بەڕیوەدەبرێن و بە کوردی، بەڵام پیتی لاتینی دەخوێنن.

رۆژی 30-10-2022، کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی دۆخی پەروەردە لە شنگال بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، ”ململانێ لە شنگال زۆر بە خراپی کاریگەری لەسەر کەرتی پەروەردە لە شنگال کردووە و گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی زۆر لەسەرخۆ دەڕوات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi